کەناڵێکی عێراقی بەهۆی پەخشکردنی گۆرانی لە ڕۆژی عاشورادا داخرا

عاشورا
SNN
کەناڵی ئاسمانی دیجلە لە پارێزگای میسان بڕیاری داخستنی دراوە بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی 10 ی موحەڕەمدا گۆرانی پەخشکردووە، ئەمەش جۆرێکە لە بێڕێزی.
عەلی دەوای پارێزگاری میسان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە لە کاتێکدا کە ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی و موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان دێنە دەرەوە و رێز لە ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام حسێن دەگرن بەمەبەستی پشتگیری مرۆڤایەتی لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و رەتکردنەوەی زوڵم و گەندەڵی، کەناڵی ئاسمانی دیجلە بەبێ گوێدانە ئەم یادە سەرلەبەیانی رۆژی عاشورا بەرنامەکانی موزیک و گۆرانی خۆی پەخشکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کەناڵە بەبێ ئەوەی لە هەستی ماتەمگێڕانی ئەو رۆژە تێبگات، بۆیە بڕیاردرا کارەکانی ئەو کەناڵە لە پارێزگاکە رابگرن و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکارە یاساییەکان جێبەجێدەکەن، داواش دەکات هاووڵاتییان بایکۆتی کەناڵەکە بکەن، تا ئەو کاتەی داوای لێبوردن لە هاووڵاتییان دەکەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



