
پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: Ranja
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى ئامارى سلێمانى رایدهگەیەنێت: له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق نزمترين رێژه‌ى هه‌ژارى له پارێزگاى سلێمانییه و به‌رزترین رێژه‌ى هه‌ژاریش له پارێزگاى موسه‌نایه.
مه‌حمود عوسمان، به‌ڕێوەبه‌رى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى بهSNNى راگه‌یاند: “له پێش هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى که‌مترین رێژه‌ى هه‌ژارى له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆمارکرا که رێژه‌که‌ى 4,5% بوو، هاوکات له هه‌رێمى کوردستانیش 5,5%ى دانیشتووانه‌که‌ى له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه بوو”.
لەبارەى ئەوەى بەرزترین رێژەى هەژارى لە کامە پارێزگاى عێراقە مه‌حمود عوسمان وتیشى: “به‌رزترین رێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌موو عێراق له پارێزگاى موسه‌نا تۆمار کراوه‌که تا ئێستا، چونکە رێژه‌ى 60%ى دانيشتووانهکهى له‌ژێر هێڵى ههژاریهوەن”.
لەبارەى هاتنى گۆڕانکارى بەسەر ئامارەکاندا به‌ڕێوەبه‌رى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى ئەوەشى خستەڕوو: “ئه‌م ئامارانه پێش هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا وەرگیراون، بەڵام ئه‌وه روونه که به‌هۆى کۆرۆناوه چ بێ کاریهکهى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق تەنانەت جیهانیش تۆمار کراوه، بۆیه پێشبینى ده‌کرێت ئه‌و رێژه‌یه گۆڕانکارى به‌سه‌ردا هاتبێت”.
بەپێى ئامارێکى دەروازەی عێراقی بۆ زانیارییە دیجیتاڵییەکان کە رۆژى 18ى ئاب، بڵاویکردەوە سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئامارى رێژەى هەژارى لە سلێمانى گۆڕانکارى بەسەردا نەهاتووە و بەرزنەبووەتەوە و 4,5٪ە، بەڵام لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەم رێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ 6,7٪.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



