فراوانخوازییەکانی سوپای تورکیا خەرجی وڵاتی زیاد کردووە و نوقمی قەیرانی کردوون

SNN
سایتی بلۆمبێرگی ئەمریکی رایگەیاند: خەرجی سوپای تورکیا چەند هێندەی ساڵانی رابردوو زیادی کردووە، بەهۆی ئەو فراوانخوازییەی تورکیا کە لە سوریا و عێراق و لیبیا ئەنجامی داوە، سەرەڕای قەیرانە سەختەکانی تورکیا هیچ پلانێک نییە بۆ رزگارکردنی ئەو وڵاتە لەو دۆخە سەختە.
لە ساڵی 2018وە خەرجی سوپای تورکیا 2,5 ٪ زیادی کردووە لە داهاتی گشتی وڵات، کە ئەمە بارگرانییەکی زۆری لەسەر ئابووری تورکیا دروستکردووە و لیرەی تورکیش رۆژ لە دوای رۆژ بەهاکەی لەدەستدەدات.
“سایتەکە ئاماژە بەوە دەکات، “لە دوای رووخانی دەسەڵاتی عوسمانی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، بەمجۆرەی ئێستا فراوانخوازی لە تورکیادا بوونی نەبووە.
هەر چەند کیلۆمەتریک هاتنە پێشەوەی سوپای تورکیا لە هەر وڵاتێکی دراوسێدا بارگرانی دروستدەکات لەسەر شانی ئابووری تورکیا، بەڵام سەرەڕای ئەم بارودۆخە خراپەی دارایی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى ئەو وڵاتە وا نیشانی دەدات کە وڵاتەکەی یەکێکە لە وڵاتە بەهێزو بڕیاردەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



