
پرۆژە وەستاوەکانی گەرمیان
SNN- مەودا مستەفا
هاووڵاتییانی شاری هەولێر رایدەگەیەنن بەهۆی وەستانی پڕۆژەكانەوە زیانی زۆرمان بەركەوتووە، لە كاتێكدا ئێمە پارەی تەواومان داوەتەوە خاوەن پڕۆژەكە و كەچی هێشتا تەواویان نەكردووە، بەناچاری ئێستا لە خانووی كرێداین و پارەشمان لەسەر حیساب دەكەن و مووچەش نییە بیدەینە كرێ.
عەبدولخالق یاسین یەکێک لە سودمەندبووانی پڕۆژەیەكەی نیشتەجێیبووە دەڵێت: لە ساڵی 2010وە، پارەم داوەتەوە خاوەن پڕۆژەكەو تاوەكو ئێستا نزیكەی 3 دەفتەرەم داوە و هێشتا سەدا 80 پڕۆژەكە تەواو نەبووە، لەكاتێكدا دەبوو لە ساڵی 2014 پڕۆژەكە تەواو بوایەوە، چەندین جاریش چووینەتە دەستەی وەبەرهێنان كەچی كەس بەدەم داواكاریەكەمانەوە نایەت.
هەروەها شەوكەت رێبوار هاووڵاتییەكەی دیکەی شاری هەولێرە و دەڵێت :”ماوەی چەندان ساڵە ئێمە وەكو دانیشتووانی گەڕەكی فەرمانبەران شەقامی سەرەكییان بۆ دروست كردوین، بەڵام تاوەكو ئێستاش قیرتاو نەكراوە لە كاتێكدا بەروە وەرزی زستان دەچین و نازانین چۆن منداڵەكانمان رەوانەی خوێندنگە بكەین”.
SNN پەیوەندی كرد بە دەستەی وەبەرهێنان مەبەستی وەگرتنی داتا و ئامار لەبارەی پڕۆژە وەستاوەكان و هۆكاری داواكەوتنی پڕۆژەكان بەڵام پەیوەندەیكان بەردەست نەبوون، لە ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان پرۆژەی یەكەی نشتەجێبوون كاركردن تێیاندا وەستاوە و هەروەها بەشێک لە خاوەنی پڕۆژەكانیش لەبەر قەرزاری هەڵهاتوون و كوردستانیان بە جێیهێشتووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



