
میسی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری خۆی لەسەر سزادانی میسی دەدات و نایەوێت ئەستێرەکەی رووبەڕووی هیچ سزایەک بکاتەوە.
میسی لە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی رەتیکردەوە بەشداری لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆش بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکات.
پڕۆگرامی El Chiringuito TVی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هیچ سزایەکی میسی نادات بەهۆی ئەوەی پشکنینی کۆرۆنای ئەنجام نەداوە،ئەمەش پاش ئەوەی دەنگۆی سزادانی ئەو یاریزانە لە لایەن میدیاکانی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە، کە ئەگەر میسی 3 رۆژی لەسەر یەک یاساکانی یانەکەی پێشێلکرد، یانەکەی مافی ئەوەی هەیە بە رێژەی لە %25مووچەکەی کەمبکاتەوە.
میسی بە فاکسێک داوای رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ خۆرخێ میسی باوکی سەردانی شاری بەرشەلۆنە بکات و لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە کۆببێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



