
SNN
بە گوێرەی راپۆرتێکی بانکی جیهانی، داهاتی تاک لە عێراق لە ئاستێکی مامناوەندە هاوشێوەی وڵاتانی چین و ئوردن و لوبنان و تورکیا.
بانکی جیهانی لە راپۆرتێکیدا ریزبەندی داهاتی تاکی لە جیهاندا دیاریکردووە و بەگوێرەی ئەو ریزبەندییەش داهاتی تاک لە عێراق ساڵانە لە نێوان چوار هەزار دۆلار بۆ 12 هەزاردایە.
ھاوكات ئەو وڵاتانە كە خاوەنی داھاتێكی کەمن لە 12 وڵات پێكدێن و پشكی ھەر تاكێك لە كۆی داھاتی نیشتمانی وڵاتەكە دەگاتە ھەزار و 35 دۆلار و ئەرتیریا، یەمەن، سودان و سووریا لەخۆدەگرێت.
ھەرچی ئەو وڵاتانەیە كە خاوەنی داھاتێكی بەرزن لە 83 وڵات پێكدێن و لە نێوشیاندا، قەتەر، ئیمارات، بەحرێن و ھەروەھا ئیتاڵیا، نەمسا و ئەڵمانیا هەن.
ئەگەرچی عێراق سەرچاوەی سرووشتی زۆری هەیە و بەپێوەری سەرچاوە سروشتییەکانی دەبوو تاک داهاتی ساڵانەی نزیکبوایەتەوە لە وڵاتە عەرەبییە دەوڵەمەندەکان بەڵام لە ئاستێکی کەمتردایە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



