جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان “رۆژی چوارشەممە پەرلەمان كۆدەبێتـەوە”

SNN- مەودا مستەفا
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بانگێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند دوای ئەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرابوو بۆ پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەڵام كۆمەڵێك خاڵی ناپەیڕەویی لەیاداشتەكەدا هەبوو بۆیە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ڕەتكرایەوە.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن پەرلەمانتارەوە داوای بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرابوو بۆ پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەڵام كۆمەڵێك خاڵی ناپەیڕەویی لەیاداشتەكەدا هەبوو بۆیە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ڕەتكرایەوە.
وتیشی :”ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆكی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەش ڕادەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد :”بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان چاودێریكردنی حكومەت بەنوسینی پرسیار دەستپێدەكات دواتر خستنەڕووی بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆ، دواتر دەچێتە سەر پرساندن، دواتر دانیشتنی متمانە لێسەندنەوە دەستپێدەكات، بەڵام ئەوان باسی خاڵی یەك و دووەمی چاودێرییەكەیان نەكردبوو”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پرساندنیش دەبێت بۆ یەك كەس بێت، بەڵام ئەم پەرلەمانتارانە تێكەڵیان كردووە، ئەم یاداشتەی ئەوان تێكەڵییەكی تێدابوو و بەڵگەی پێویستی تێدانەبوو، بۆیە پەرلەمانتاران بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن دووبارە ئەو یاداشتە پێشكەشبكەنەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



