“کۆنگرەى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان دواخراوە و لەکاتى خۆیدا بەڕێوەناچێت”

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمساڵ کۆنگرەى پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆنگرەى ئەو حزبە دواخراوە، ئەندامێکى سەرکردایەتيشى ئەو بابەتە پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت: “بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە کۆنگرەى حزبەکەمان لەکاتى خۆیدا ئەنجام نادرێت”.
پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەى 10 ساڵە کۆنگرەی نەبەستووە، لە کاتێکدا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە دەبێت چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، سەرەتای ئەمساڵ سەرکردایەتیی پارتی بڕیاریدا ساڵی 2020 کۆنگرەی 14 ببەسترێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو حزبە دەستیکرد بە ئامادەکارییەکان و پێشنیازى ئۆرگان و کادیرانى پێشکەوتووى حزبەکەى وەرگرت، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆنگرەیە نەبەستراوە.
عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند : “هەرچەندە هەموو ئامادەکارییەک کراوە، بەڵام بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە کۆنگرەى پارتى لەکاتى خۆیدا ئەنجام نادرێت”.
ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى کە هاوکات بهرپرسی پهیوهندییه نیشتمانییهکانی حزبەکەیەتى بە SNNى راگەیاند: “لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و تەنانەت هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش، پارتی حزبێکی بەرپرسیارە و ئامادەکارییەکانى کۆنگرەش کراون”.
بەپێى زانیارییەکانى SNN کە لە سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان وەریگرتوون، “بڕیارە پرۆگرامی ئەو حزبە لە کۆنگرەدا گۆڕانکارى تێدا بکرێت، ئەمە سەرەڕاى گۆڕانکاریکردن لە پەیکەری رێکخراوەیی حزب بەتایبەت لە گۆڕینى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگاکان “.
تا ئێستا پارتى دیموکراتى کوردستان بە فەرمى دواخستنى کۆنگرەى 14ى رانەگەیاندووە کە پێشتر بڕیاردراوە لە شارى دهۆک بەڕێوەبچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



