رووسیا و تورکیا یەکەم مەشقی سەربازیی هاوبەشیان لە سوریا ئەنجامدا

وێنەی مانۆڕەکە فۆتۆ: رۆیتەرز
SNN
وەزارەتی بەرگريی رووسیا رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، پێکەوە مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامداوە لەسەر چۆنیەتى رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان”.
لیوا ئەلیکساندەر گرینیفیکچ، بەڕێوەبەری کامپی حمێمیم رایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای ئیدلب لەگەڵ سوپای تورکیا یەکەم ئۆپراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوە و پۆلیسی سەربازی رووسیا بەشدار بووە لە مەشقەکەدا”.
وتیشی: “راهێنانە سەربازییەکە خۆی لە بە ئامانجگرتنی گروپە تێرۆریستییەکان و گواستنەوەی کەلوپەلی زیان پێگەیشتوو بەهاناوەچوونی تەندروستی دەبینییەوە”.
راشیگەیاندووە: “ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە پتەوکردنی لایەنی ئەمنیی مەفرەزە گەڕۆکە هاوبەشەکانی رووسیا و تورکیایە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی ئێم 4”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



