ئەرشیفی حزبی بەعس بە 6 ملیۆن بەڵگەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق

SNN
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە ئەرشیفی کۆنی حزبی بەعسی عێراق رادەستی حکومەتی بەغدا کراوەتەوە.
بەگوێرەی لێکدانەوەی سیاسییەکان و شرۆڤەی رۆژنامەکە، ئەو هەنگاوە وەک نیازپاکییەک بەرامبەر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن ئەمریکییەکانەوە نراوە.
ئەرشیفەکە زیاتر لە 6 ملیۆن بەڵگە و دۆکیومێنت پێکهاتووە و لە ساڵی 2005ەوە ئەمریکییەکان لایخۆیان پاراستویانە و لەئێستادا لە جێگەیەکی ئەمیندا پارێزراوە لە بەغدا، بێئەوەی ئاشکرا بکرێت لە ترسی گروپە توندڕەوەکان.
لە ساڵی 2013ش ئەمریکییەکان بارێکی دیکەی ئەرشیف و بەڵگەکانی حزبی بەعسیان رادەستی بەغدا کرد، بەڵام ئەوکاتە ترس هەبوو نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تری عێراق بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکاریان بێنێت.
حزبی بەعس، لە 7ی نیسانی ساڵی 1947 لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو دوای رووخاندنی رژێمی سەدام لەساڵی 2003 بە بڕیاری دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان ھەموو جۆرە کارو بوونێکی ئاشکرای ئەو حزبە لە عێراق قەدەغە کرا.
ساڵی 2003 پشێویی هەموو عێراقی گرتەوە کەنعان مەکیە و مستەفا کازمی کە ئەو کات سەرۆکی دەزگای هزر بوو، کۆمەڵێک بەڵگە و نووسراوی گرنگی بەعس لای خۆیان دەپارێزن.
دەزگای هووڤەری ئەمریکی کە سەر بە زانکۆی ستانفۆردە لە ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و هەموو ئەو ئەرشیفانەی بە دیجیتاڵ کردووە.


More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



