
SNN
پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (HDP) رەخنە لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە رەجەب تەیب ئەردۆغان تورکیای تووشی قەیرانی گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆی کردۆتەوە.
پارتی دیموکراتی گەلانی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: ئەو پارەیەی کە پارتی دادو گەشەپێدانی ئەردۆغان لە جەنگ و ڤێلا و رێککەوتنەکاندا خەرجی دەکات بەشی ئەوە دەکات کە تورکیا لەم قەیرانەی ئێستا تێیدایەتی بێتە دەرەوە، بەهۆی داتەپینی ئابووری تورکیا و دابەیزنی بەهای لیرەی تورکی بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی ئەردۆغانەوە رۆژ بە رۆژ لایەنگرانی پارتی دادو گەشەپیدان(AKP) بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
چاودێرانی سیاسی و ئابووری جیهان ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی ئەو سیاسەتە خراپ و هەڵانەی کە ئەردۆغان لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات پەیڕەوی دەکات، تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئابووری وڵاتەکە و لیرە بەرەو پاشەکشە دەبات، ئەمەش ئەگەرێکی زۆری هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە ئەو پارتە پاشەکشەیەکی گەورە بکات و وەک حزبی فەرمانڕەوا نەمێنیت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



