
گواردیۆلا و میسی
SNN Sport
پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی، پەیامێکی چاوەڕوان نەکراو ئاڕاستەی میسی دەکات و داوای مانەوەی لە بەرشەلۆنە لێ دەکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی مانچستەرسیتی بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راگەیاندووە، پیپ گواردیۆلا بە میسی وتووە:” لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنەرەوە، کۆتایی بە ژیانی یاریکردنت لە یاریگای کامپ نۆ بهێنە”.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:” گواردیۆلا ئامۆژگاری میسی کردووە یانەکەی جێنەهێڵێت،ئەمەش پاش ئەوەی ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ گواستنەوەی میسی کردووە لە رووی داراییەوە، بۆیان دەرکەوتووە گواستنەوەی میسی زۆر قورس و ئاڵۆزە، گواستنەوەی ئەم یاریزانە شایەنی جێبەجێکردن نیە لەم کاتەی ئێستا، چونکە زۆر لەسەر یانەکە دەکەوێت “.
ئەم رۆژنامەیە ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی نێوان بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەو خۆرخێ میسی باوکی ئەم یاریزانە کە چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، بارتۆمیۆ دەڵێت:”میسی بۆ فرۆشتن نیە جگە لە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە 700 ملیۆن یۆرۆیە، باوکی میسیش بە بارتۆمیۆ دەڵێت، کوڕەکەم متمانەی بە پرۆژەکەی تۆ نیە، دەمەوێت بە ئاشتی جیاببەینەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، میسی لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەشداری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناو راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنەی نەکردووە،ئەو یاریزانە بە راستەوخۆ داوای رێگای رۆشتنی لە یانەکەی کردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



