تا ئێستاش مین وتەقەمەنی مەترسی لەسەر هەڵەبجە و پێنجوێن هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
تائێستاش پاشماوەی مین و تەقەمەنی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن بونیان هەیەو ژمارەیەك لە مین و تەقەمەنی لەچەند گەڕەكێكی قەزای پێنجوێن مەترسی بۆسەر دانیشتووانی ئەو گەرەكانە دروستكردوە، لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا 844 كەس بونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لە %57 قوربانییەكان بەهۆی دەستكاری مین و تەقەمەنییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی بە SNNدراون: ئەوە خراوەتەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی قەزای پێنجوێن یەكێكە لەو قەزایانەی كە تا ئێستاش بەهۆی بوونی پاشماوەی مین وتەقەمەنی شەڕوی نێوان عێراق و ئێران مەترسی لەسەر دانیشتووانەكەی هەیە بەتایبەت هەردوو گەڕەكی (ناوشاخان) و (بوبان)ی ناو قەزای پێنجوێن چونكە لەو دوگەڕەكەدا هێشتا مینێكی زۆری تێدایە و زۆر جاریش قوربانی لێكەوتوەتەوە و مەترسییەكی جدییە لەسەر دانیشتووانی سنوورەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، “بەهۆی هاوسنووری ناوچەكە لەگەڵ ئێران تا ئێستا 283 كیڵگەی مین و تەقەمەنی لە ناوچەی هەڵەبجەو پێنجوێن و سەیدسادق بونیان هەیە لەماوەی 11 ساڵی رابردوشدا زیاتر لە 840 كەس بونەتە قوربانی، بەشێوەیەك كە 807 كەسیان گیانیان لەدەستداوە لەو ڕێژەیەش لە %57 قوربانییەكان بەهۆی دەستكاری مین و تەقەمەنیەوە گیانیانلەدەستداوە تا ئێستا لە 75 گوندی سنووركەدا كێڵگەی مین و تەقەمەنی بونییان هەیە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی، لەسنووری قەزای سەیدسادق رووبەڕووی سێ ملیۆن 800 هەزارمەتر زەوی بەمین و تەقەمەنی پیس بووە لەكۆی 61 شوێن كە مین و تەقەمەنی تێدایە توانیویانە 30 شوێنیان لەمەترسیەكان پاك بكەنەوە، تەنها لەگوندی (قاڵیجۆ)ی سەربەقەزای سەیدسادق كۆگایەكی مین و تەقەمەنیان دۆزیوەتەوە كە زیاتر لە 500 گوللە هاوەن و مین و تەقەمەنی تێدابووە.
سەرەڕای ئەو قوربانیە زۆرەو ئەو ژمارە زۆرەی مین و تەقەمەنی بەڵام تائێستا لە سنوورەكەدا فەرمانگەیەكی تایبەت بە هەڵگرتنەوەو پووچەڵكردنەوەی مین وتەقەمەنی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوورووبەری بوونی نییەو هاووڵاتییانش بەگرنگی دەزانن فەرمانەگەیەكی لەوشێوەیە لە سنوورەكەیاندا بكرێتەوە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



