پارێزگای نەینەوا 200 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شنگال رادەگەیەنێت

شەنگال
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند “دەستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوە و ژیاندنەوەی زیاتر لە 200 پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە قەزای شەنگال”.
نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “پرۆژەکان خۆیان لە بوارەکانی تەندروستیی و پەروەردە و ژێرخانی قەزاکەدا دەبیننەوە”.
وتیشی: “بودجەی پرۆژەکان لەسەر پارەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە خەرجکراوە و نیاز وایە هەموو ئەو شوێنانەی زیانیان پێگەیشتووە بەشێوەیەکی خێرا ئاوەدان بکرێنەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.
شەنگال قەزایەکە لە پارێزگای مووسڵدا و دەکەوێتە ئەوپەڕی خۆرئاوای هەرێمی کوردستان، 120 کلم لە شاری مووسڵەوە دوورە و دەکەوێتە خۆرئاوایەوە، ساڵی 2014 لە هێرشی داعشدا خاپوور کرا و پاش چوار ساڵ کەوتەوە دەست حکومەتی عێراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



