
عەباس عەلی، هاوکار سالار.، دانەر ئەسڵان
SNN Sport
لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر سیمینارێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى یەکێتیى تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەچوو، لە لایەن هاوکار سالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەرپەرەشتی دەکراو دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەرزش و وەرزشکارە دێرینەکان و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، تا ئێستا دەرەنجامی سیمینارەکە بەمشێوەیەیە.
دەقی ناوەڕۆکی سیمینارەکە لە خوارەوە ببینن:
دواى ئه‌وه‌ى دروشمه‌كانى وه‌رزشمان كرده كردار له هه‌ردوو سیمینار (برایه‌تى وخۆشه‌ویستى وڕێزگرتن ویه‌ك ڕیِزى) یه.
سوپاس بۆ خوا دواى ئه‌نجامدانى هه‌ردوو سیمینارى یه‌كه‌م (سلێمانى) ودووه‌م (هه‌ولێر) و به‌ده‌ستهێنانى ڕا‌وبۆچوونى باش و له یه‌ك نزیك كردنه‌وه، زۆر سوپاسى ئاماده‌بووانى هه‌ردوو سیمیناره‌كه ده‌كه‌ین كه به ڕاستى شه‌قامى وه‌رزشى كوردستان و وه‌رزشكارانى دێرین كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كان و راهێنه‌ران ویاریزانانى پێشوو و رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ وبه یه‌ك دڵ دروشمه‌كانى وه‌رزشیان كرده كردار وسوپاس بۆ خوا له یەک نزیك كردنه‌وه دروست بوو وه ەاسپارده وپێشنیارهكانى خواره‌وه داواكرا له هه‌ردوو سیمیناره‌كه‌دا و له دواى سیمناره‌كه په‌یوه‌ندیمان كرد به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و راوبۆچوونى ئه‌وانیش هه‌ر له‌یه‌ك نزیك كردنه‌وه بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
وه جارێكى تر سوپاسى ئاماده‌بووان ده‌كه‌ینه‌وه،وده‌ست خۆشیم هه‌یه بۆ به‌رێز كاك سه‌فین كانه‌بى و مامۆستا سه‌لام كه ئاماده‌یان هه‌بوو وه‌ك یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى دۆخه‌كه وكاك سه‌فین له‌سه‌ر كاغه‌زێكى سپى ئیمزاى ئه‌وه‌ى بۆ كردین كه ئه‌گه‌ر خه‌تاى سه‌رۆكه ئه‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م ده‌ده‌م بۆ كه‌مپینى وه‌رزشیه‌كه وداواى كرد له براده‌رانى ئه‌ولا كه بێنه كۆبوونه‌وه‌وه وهیچ بڕیارێك نادرێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌كێتیی تۆپى پێى ى له‌سه‌ر نه‌بێت كه جێى ده‌ست خۆشییه و ئێستا داواكارین له به‌ڕێز كاك هادى كه‌ریم جێگرى سه‌رۆك وهه‌ر 4 ئه‌ندامه‌كه‌ى تر كه ئه‌وانیش ئاماده‌بوونیان رابگه‌یه‌نن له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو یان له دانیشتنى داهاتوو.
راسپارده وپێشنیارهكانى هه‌ردوو سیمینار:
چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تی:
– دان پێدانانى حكومه‌ت وپه‌رله‌مانى كوردستان به یاساى وه‌رزشى واته به یاساكردنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان (دوورخستنه‌وه‌ى حیزب له كارى دام وده‌زگا وه‌رزشییه‌كان)
– دانانى پرۆگرامى ناوخۆیى بۆ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان وهه‌موو یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان.
– دیاریكردنى ئه‌ندامانى یهكێتتیی تۆپى پێى كوردستان به هه‌ڵبژاردن _لیژنه‌ى ئۆلۆمپى.
– دروستكردنى ده‌سته‌ى گشتى بۆ هه‌موو كاتێک.
– دروستكردنى لیژنه‌كانى سه‌ر به یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه (لیژنه‌ى كێبڕکێكان ، لیژنه‌ى سه‌رزه‌نشتى وسزادان ، لیژنه‌ى ناوبژیوانان، لیژنه‌ى دارایى ،لیژنه‌ى پێشخستن وپه‌ره‌پێدان ، لیژنه‌ى یاساى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان وهتد).
چاره‌سه‌رى كاتى و بە پەلە:
– گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بۆ مێزى گفتوگۆ (وپێشنیارى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو،هه‌ر بڕیارێك پێویست بكات ئه‌وه ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌كێتیی تۆپى پێى ى له‌سه‌ر بێت كه جێى ده‌ست خۆشییه).
1- دانپێدانانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به كۆبوونه‌وه‌كانى وبڕیارهكانى.
2- ته‌واوكردنى خوله‌كه له ماوه‌ى 30 ڕۆژدا – 3 ڕۆژ جارێ (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دیاریكردنى پاڵه‌وان ودابهزاندنى یانه بێت).
3- كردنه‌وه‌ى خولێكى كورت بۆ دیاریكردنى پاڵه‌وانى خول (4 یان 5 یان 6 تیپ).
4- یان له‌سه‌ر كشوفاتى خولى 2020/2021 (كردنه‌وه‌ى خولێكى كورت بۆ دیاریكردنى پاڵه‌وانى خول (4 یان 5 یان 6 تیپ).
د.هاوكار سالار احمد
مامۆستاى زانكۆى سلێمانى/ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى
2/9/2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



