ئەردۆغان فەرمان بە نغرۆ کردنی کەشتییەکی یۆنانیی دەدات.. بەڵام ژەنەراڵەکانی بە قسەی ناکەن

کەشتییەکانی تورکیا لە ئاوەکانی ناوەڕاست
SNN
میدیاکانی خۆرئاوا ئاشکرایانکردووە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەوڵیداوە بڵێسەی شەڕێکی سەربازیی هەڵگیرسێنێت، کە مەبەستی بووە لەو رێگەیەوە ئاستی جەماوەریی خۆی بەرز بکاتەوە.
رۆژنامەی دیفیلت-ی ئەڵمانیی راپۆرتێکی لەژێر ناوی (جەنگی ئەژمار کراوی ئەردۆغان) بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرایکردووە کە سەرۆکی تورکیا داوای لە فەرماندە سەربازییەکانی کردووە کەشتییەکی یۆنانی لە ئاوەکانی خۆرهەڵاتی نێوەند نغرۆ بکەن.
رۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە کە ئەردۆغان مەرجی ئەوەبووە نابێت کەس لەو رووداوەدا ژیانی لەدەستبدات و بێ زیانی گیانی کۆتایی پێبێت.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، فەرماندە سەربازییەکان داواکارییەکەی ئەردۆغانیان رەتکردۆتەوە، دواتر یەکێك لە ژەنەراڵە گەورەکانی سوپای تورک داوایکردووە فڕۆکەیەکی جەنگیی یۆنان بخرێتە خوار، بەو مەرجەی بوار بڕەخسێت فڕۆکەوانەکە خۆی رزگار بکات، بەڵام ئەو بیرۆکەیەش رەتکراوەتەوە.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئەوەی نووسیوە کە ئەردۆغان بۆیە ئەم کارەی کردووە، سەنگ و پێگەی لە وڵاتەکەی بەهێز بکاتەوە، بەتایبەت کە لەم ماوەیەدا هێز و دەستەڵاتەکان و قورسایی خۆی چووبووە ژێر پرسیارەوە لە ناوخۆی تورکیا.
دەشڵێت: “گەر ژەنەراڵە تورکەکان بەقسەی ئەردۆغانیان بکردایە ئێستا پشێوییەکی گەورە رووی لە ناوچەکە دەکرد و رەنگە جەنگێکی بێ کۆتا هەڵبگیرسایە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



