
مۆلیدە ئەهلیکان
SNN
نرخی ئەمپێرێ كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی ئه‌یلولدا (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابینده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2020.9.2) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (105) بۆ (120) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و (500) دینار بۆ چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان له لایه‌ن موه‌لیده ئههلییەكانهوه، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.
لەكۆبوونەوەكەدا ئەو خاڵەش دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


