گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1455
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (2/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • رووبەڕووبوونەوەی بارتۆمیۆ و خۆرخێ میسی باوکی میسی.
  • خۆرخێ میسی داوا لە بارتۆمیۆ دەکات بە ئازاد رێگە بە میسی بدات یانەکە جێبهێڵێت و دەیەوێت رێککەوتنێکی دۆستانە بکات،بەڵام بەرشەلۆنە دەڵێت میسی گرێبەستی هەیە و گفتوگۆ بۆ رۆشتنی ناکەین.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئامادە دەبێت گرێبەستی میسی تا دەستپێکردنی مۆندیال نوێ بکاتەوە.

سپۆرت:

  • لاوتارۆ زۆر نزیکتر دەبێتەوە لە بەرشەلۆنە.
  • یانەی بەرشەلۆنە هەفتەی داهاتوو چاوەڕوانی وەڵامی یانەی ئینتەرمیلان دەکات پێش ئەوەی ئەو یاریزانە بڕیاری خۆی بدات.
  • دانانی ئارتۆرۆ ڤیدال لە گرێبەستی لاوتارۆ لەوانەیە لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە بێت .
  • فایناڵدۆم رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە بکات و گفتوگۆی نێوانیان بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوەو گرێبەستەکە لە 20 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نابێت.

مارکا:

  • چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ سەرۆکی یانەی سڤییا خۆسیە کاسترۆ:” بۆچی ناتوانین خەون بە بردنەوەی نازناوی لالیگا ببینین”.
  • کاسترۆ داوا دەکات نازناوی لالیگای وەرزی نوێ بباتەوە، چونکە یەکێکن لە باشترین یانەکانی جیهان ومێژووی هەیە، لەگەڵ لۆپتیگی  سەرکردەیەکی بە ئەزموونی هەیە.
  • لوتکەی بەیڵ لە ئاسۆیە، پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید لەگەڵ بارنێتی بریکاری ئەو یاریزانە کۆدەبێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی.

ئاس:

  • ریاڵ مەدرید کارەکانی فرۆشتنیان خێراتر دەکات.
  • سیبایۆس وبراهیم دیاز بە خواستن پەیوەندی بە یانەکانی ئارسناڵ و ئەیسی میلان دەکەن.
  • جەیمس ماڵئاوایی کردووەو رۆشتنی نزیکە.
  • لەوانەیە ماریانۆ دیاز و ریگیلۆن دوای ئەم یاریزانانە یانەکە جێبهێڵن،بەڵام رۆشتنی بەیڵ زۆر ئاڵۆزە.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this