“پێداویستی و کەرەستەكانى تایبەت بە تووشبووانى کۆرۆنا لە هەڵەبجە بەرەو نەمان دەچن”

نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (وەفا) تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: کەرەستە و پێداویستی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا بەرەو نەمان دەچێت، دەشڵێت: “حکومەت وەک ناحیەیەک مامەڵەمان لەگەڵ دەکات و لەلایەن خێرخوازان و سەرمایەدارانەوە هاوکاری دەکرێین”.
د. ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا جارێکی دیکە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکەمان رووى لە زیادبوون کردووە، بە جۆرێک لە %50 پشکنینەکانمان بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێن، بەڵام حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی نایەن بەدەم دابینکردنی پێداویستی و داواکارییەکانمانەوە و وەک ناحیە مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن”.
وتیشى: “بەداخەوە کە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لای هەندێک لە بەرپرسانی حکومەت هێشتا هەر ناوێکە و هیچی لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان نەگۆڕیوە، چونکە هەر لە دروستکردنی نەخۆشخانەکە تا دابینکردنی پێداویستیيەکانی بە ئێستاشەوە لەسەر شانى خێرخواز و سەرمایەدار و کۆمەڵێک رێکخراو و دەزگای خێرخوازی بووە، لە کۆی دوو ملیار دینار کە بۆ کەرتی تەندروستی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان تەرخانکرا، هەڵەبجە تەنیا بڕی 170 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکرا، ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و بەشی تەنیا هەفتەیەکی دابینکردنی پێداویستییەکان ناکات”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا 25 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەمان خەوێندراون کە باری تەندروستییان ناجێگرە تا ئێستاش 17 کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە، 20 نەخۆشمان لەژێر ئۆکسجیندان، لە کۆی 925 تووشبووی کۆرۆناش 837 یان چاکبوونەتەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



