ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە یان دواخستنی پرۆسەی خوێندن دەدات

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان پرسی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تاوتوێدەکات و پێشنیا رەکان بۆ ئەو پرسە هەڵدەسەنگێنێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە دەڵێت: “تەوەری کۆوونەوەکە بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی 2020 – 2021) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان دەبێت”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 38 رۆژی چوارشەممە 2ی 9ى 2020 کاتژمێر 10.30ی خولەکی پێشنیوەڕۆ بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجامدەدرێت.
کارنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی 2020 – 2021) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


