یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی دوو یاریزانی بە توانا نزیکبووەتەوە

.لاوتارۆ مارتینێز
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی دوو یاریزانی بە توانا نزیکبووەتەوە و دەیەوێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فایناڵدۆمی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی لیڤەرپوڵ، رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.
هەروەها ئەو یاریزانە بۆ 3 ساڵ و بە گرێبەستێكی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات،گرێبەستەکەش لە ئێستادا بەرەو تەواوبوونی دەچێت و گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.
دووەم گرێبەستی بەرشەلۆنە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزە، بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە، بەرشەلۆنە زۆر زۆر نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە.
بەرشەلۆنە رۆژی سێشەممە راکیتچی بە یانەی سڤییا دا، ئەو یانەیە دەیەوێت دوای ئەم یاریزانە، هەریەکە لە سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال بفرۆشێت، بە قسەی رۆژنامەکان هەردوو یاریزان پەیوەندی بە یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس دەکەن.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



