مستەفا کازمى: لەڕێگەى وزەى ناوەکییەوە بە هاوکارى فەڕەنسا کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەین

0
1590
مستەفا، کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا | فۆتۆ: نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق

SNN

کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: بە هاوکارى فەڕەنسا لەڕێگەى وزەى ناوەکییەوە کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەین، سەرۆکى فەڕەنساش وتى: بەردەوام دەبین لە ئاوەدانکردنەوەى عێراق، چونکە ئێمە پاڵپشتى عێراقییەکانین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا لە کۆشکى کۆمارى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، لەدواى کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا مستەفا کازمى، راگەیاند: “سوپاسى سەرۆکى فەڕەنسا دەکەین کە پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ئێمە دەربڕیووە، لە کۆبوونەوەکەماندا باسى پرۆژەیەکمان کرد بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لەرێگەى وزەى ناوەکییەوە لەژێر چاودێرى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزە بە هاوکارى فەڕەنسا”.

لە بەرامبەردا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا وتى: “ئێمە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردنى عێراق بەتایبەت لە پرۆژەى وزە و شەمەندەفەر لە عێراق، هاوکارى دەکەین لە شنگال، بەتایبەت لە زانکۆى موسڵ، هاوکارى ئێزدییەکانیش دەکەین لە چوارچێوەى ئەو کەمپەینەى کە نادیە موراد رایگەیاندووە”.

سەرۆکى فەڕەنسا وتیشى: “ئێمە هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامى پێدەدەین بەتایبەتى لە بوارى سەربازى، چونکە عێراق وڵاتێکە کە بەدەست داعشەوە دەناڵێنێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this