
پەرلەمانی-کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پەرلەمان بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی چالاكوانانی مەدەنی دەكات، هیچ یاداشتێكیش لەسەر پەلاماردانی پەرلەمانتاران پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی نەكراوە.
رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند: سەبارەت بە هێرشكردنە سەر پەرلەمانتاران و دەستگیر كردنی چالاكوانان، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ سێ لیژنەی لاوەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكات بۆ ئەو چالاكوانانەی دەستگیركراون، ئەو لیژنانە دەستیان بەكار كردووە لەسەر ژمارەی دەستگیركراوان و هۆكاری دەستگیركردنیان و ئەو مادە یاساییانەی پێیگیراون دڵنیاتان دەكەینەوە ئێمە قسەی خۆمان دەكەین و پەرلەمان ئەو كاتە رۆڵی خۆی دەگێڕێت لە مامەڵەكردن لەگەل ئەو دۆسیە و دەست بە كارەكان كراوە.
وتیشی “سەبارەت بەو پەرلەمانتارانەی باس لەوە دەكەن هێرشیان كراوەتە سەر و پەلاماریان دراوە دەستەی سەرۆكایەتی مامەڵە لەگەڵ ئەوە ناكەین لە فەیسبوك و میدیا باس دەكرێت، مامەڵە لەگەڵ ئەوە دەكەین بە یاداشات ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت، ئێمە دەزانین زیاتر لە حاڵەتێك هەیە، ئێمە نازانین ئەوانەی پەلاماریان داون كێن ، هیچ ئەندامێكی پەرلەمانی پەلامارداراو یان سەرۆكی فراكسیۆنەكەی یاداشتێكی نەداوەتە پەرلەمان سەبارەت بەو بابەتە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو یاداشتە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین و قسەی خۆمان بكەین.
وتیشی “لە بەرامبەردا هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش بۆ هەندێكتان وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن وانیە، پەرلەمان دەبێـت لە نێوان ئەو دوو قسەیە دادوەربێت و رۆڵی خۆی هەبێـت بۆ ئەمەش پێویستیمان بەوەیە بە فەرمی ئاگاداری دەستەی سەرۆكایەتی بكرێت ئەوكات لەگەل دەزگا فەرمیەكان قسەی خۆمان دەبێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



