“تۆمه‌تبارانى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه 7 ساڵانه‌كه‌ى هه‌ولێر ئازاد كران”

ئه‌و كچه حه‌وت ساڵانه‌ى دهستدرێژیكرایه سه‌ر له باوه‌شى باوكی‌دا | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
پارێزه‌رى دۆسیه‌ى ئه‌و كچه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌ى كه له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كرایه سه‌ر له شارى هه‌ولێر ده‌ڵێت: تۆمه‌تبارانى سه‌ره‌كى كه‌یسه‌كه ئازادكراون.
ساڵى 2019 هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر به‌ناوى لوقمان ئیسماعیل رایگه‌یاند: “دوو پاسه‌وانى به‌رپرسێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به هاوكارى دوو ژن ده‌ستدرێژى سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر كچه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌كه‌ى، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه سكاڵا تۆمار نه‌كات، به‌ڵام سكاڵاى تۆماركردووه و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراون، دواتر ئازادكراون”، پاش ئه‌مه كه‌یسه‌كه له‌سه‌ر ئاستى میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى نایه‌وه و له‌ژێر فشارى چالاكواناندا ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پارێزەر هەرێم رەفعەت، كه یه‌كێكه له پارێزه‌ره‌كانى كه‌یسه‌كه به SNNى راگه‌یاند: “دوێنێ چوارشەممە تۆمه‌تباران لە دادگا ئازاد كران، به بیانووى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى له‌سه‌رییان”.
وتیشی “لەگەڵ ئەوەی دۆسیەكە چەند پارێزەرێكى خۆبەخشی هەیە، بەڵام جگە لە من هیچ پارێزەرێكی تر لە دادگاییه‌كه‌ى دوێنێدا ئامەدە نەبوون به بیانووى جیاواز”.
ئه‌و كچه‌ى كه ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر ئێستا ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵه، دانیشتووى شارى هه‌ولێره له 4ى ئازارى 2019 دوو پیاو به هاوكارى دوو ژن ده‌ستدرێژى سێكسیان كرده سه‌ر، دواتر باوكى به تۆمه‌تى ناوزڕاندن بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر كرا له‌سه‌ر سكاڵاى تۆمه‌تباره‌كان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



