
دۆناڵد ترەمپ
SNN
وتارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ترەمپ داوای لە هاووڵاتییان کردبوو “دوو جار دەنگبدەن”، لەکاتێکدا ئەم کارە نایاساییە.
دۆناڵد ترەمپ بە هاووڵاتییانی ویلایەتەکەی وت: “بە پۆستە دەنگبدەن و دواتریش خۆیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەوشێوەیەش دەنگ بدەنەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی دەنگدان و ئەگەری ساختەکردنی تاقیبکەنەوە”.
ئەمە یەکەمجار نیە ترەمپ بانگەشەی ئەوەدەکات، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا کە بڕیارە تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت، ئەگەری ساختەکردنی تێدایە، لەکاتێکدا دەنگدەران دەتوانن بە پۆستە دەنگ بدەن بۆ ئەوەی لە مەترسی کۆرۆنا پارێزراوبن.
ترەمپ کاندیدی سەرەکی پارتی کۆمارییەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا و رکابەری جۆو بایدن کاندیدی پارتی دیموکراتەکان دەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



