
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “دەوامی فەرمانبەران لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 3:00 دوای نیوەڕۆ دەبێت”.
دەشڵێت: “پێویسته له كاتی دهوامدا، فهرمانبهران پابەند بن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیاندراوێک لە وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان
– پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەند بن بە دەوامی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 3:00 دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەند بن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به لهبهرچاوگرتنی بهرژهوهندی گشتی و له پێناو باشتر خزمهتكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كارهكانیان له دامودهزگاكانی حكومهت و گەیاندنی خزمهتگوزارییه گشتییهكان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 15/7/2019 و بڕیاری 52 لە 5/5/2020.
جەخت دەکەینەوە لەسەر پابەند بوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەیەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێبکەن و پابەند بن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 3:00 دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویسته له كاتی دهوامدا، فهرمانبهران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان
3/9/2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



