
کۆچبەران
SNN
51 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە لە رابردوودا روویان لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا کرد لەسەر رەزامەندی خۆیان دیپۆرتی هەرێم کرانەوە.
کۆچبەرەکان لەسەر خواستی خۆیان گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی گەولێر و لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕێک پارەیان لە یەکێک لەو دوو وڵاتە وەرگرتووە.
دیدیە لیسکی سەرۆکی نوسینگەی فەڕەنسی بۆ کۆچبەری و پێکەوەلکان، لەوبارەیەوە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: “ئەمە یەکەم جارە ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە پرۆسەیەکی هاوبەشدا کۆچبەران دیپۆرت دەکەنەوە، ئەمە ئاماژەیەکی گرنگی هەماهەنگییە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەوروپیەدا”.
کۆچبەرەکان 15 کەسیان لە باکووری فەڕەنسا نیشتەجێبوون، مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە رەتکراوەتەوە، دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و ئەنجامەکەی بە نێگەتیڤ گەڕاوەتەوە، هەر یەکەیان هەزار و 800 یۆرۆیان وەرگرتووە و گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێم.
هاوکات کۆچبەرەکانی ئەڵمانیاش 36 کەس بوون لە فڕۆکەیەکدا کە چەند بەرپرسێکی فەڕەنسی و ئەڵمانیشی هەڵگرتبوو لە میونیخەوە گەشتیان بۆ هەولێر کردووە.
میدیاکان باس لەوەشدەکەن بڕیاربووە 75 کەس دیپۆرتی هەرێم بکرێنەوە بەڵام کۆچبەرەکانی دیکە دیپۆرتکردنەوەیان دواخراوە بەهۆی ئەوەی کە تووشی کۆرۆنا بوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



