وێنه: فێرگەی شاره‌زوور بووه پاڵه‌وانی فێرگه‌كانی سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری

فێرگەی شارەزوور
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی و له یاریگای ئاشتی ،كۆتایی هات به‌یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی فێرگه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری كه یانه‌ی ئاشتی بۆ 9 فێرگەی رێكخستبوو، تێیدا فێرگه‌ی شاره‌زوور بووه پاڵه‌وان.
له یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا هه‌ردوو فێرگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه، له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو فێرگه توانییان سه‌رنجی میوانه‌كان به‌هونه‌ره جوانه‌كانیان رابكێشن به‌جۆرێك چه‌ندین جوڵه‌ی جوانیان نمایشكرد، دوای ئه‌وه‌ی كاتی یاساییش به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات،دواتر به‌لێدانه‌كانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه فێرگه‌ی شاره‌زوور توانی یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (5-4) گۆڵ به‌سوودی خۆی كۆتایی پێ بێنێت و جامی خوله‌كه به‌رز بكاته‌وه.
سه‌رهه‌نگ جه‌بار راهێنه‌ری شاره‌زوور ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه بۆ یاریزانانی فێرگه‌كان زۆر گرنگە، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه به به‌رده‌وامی مه‌شق ده‌كه‌ن و باشتر وایه به‌شداری خوله‌كان بكه‌ن، بۆیه به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی و ئاست به‌رزی یاریزان پێویستی به‌خول و پاڵه‌وانێتییه، به‌هۆی كێشه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانیش كه ده‌ستیان به‌چالاكیه‌كانیان نه‌كردووەته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ئاشتی توانی ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئامانجی ئێمه بۆ نازناوه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بوو كه ئاستی یاریزانانمان پڕبكه‌ینه‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه دڵشا محه‌مه‌د راهێنه‌ری قوتابخانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئێمه وه‌ك فێرگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ مه‌شق ده‌كه‌ین، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه زۆر گرنگه، چونكه یاریزان له كه‌شی راهێنان دێته ده‌ره‌وه و راهێنه‌ریش ده‌توانێت ئاستی یاریزانانی بۆ ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام داواكارم كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه بۆ ئه‌وه بێت یاریزانان سودی لێ ببینێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه فێرگه‌ی شاره‌زوور یاریزانانی چه‌ندین فێرگه‌ی هه‌ڵبژاردووه و وه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌شداری كردووه ئه‌وه‌ش سوود به یاریزانان ناگه‌یه‌نێت، بۆیه ئێمه به‌ئامانجی پێگه‌یاندنی یاریزانان به‌شداریمان كردووه نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام”.
دوای ته‌وابوونی یاری كۆتاییش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بووی یاریه‌كه‌وه جام و مه‌دالیا به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ردوولا دابه‌شكرا.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



