
جووتسایدی کەلار - کفری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
جووتساید كردنى رێگەى كه‌لار بۆ كفرى له ئێستادا 78 له سه‌دى كاره‌كانی ته‌واو بووه، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار پێویستى به بڕى 16 ملیار دیناره بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ى وتویهتى “حكومه‌ت نیوه‌ى پاره‌كه‌ى یان زه‌وى و هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى مادى پێ بدات، پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كات”.
رێگەى كه‌لار بۆ كفرى چه‌ند ساڵێكه ده‌ستى پێكردووه كه بودجه‌كه‌ى زیاتر له 44 ملیاره و نزیكه‌ى 35 كیلۆمه‌تره، سه‌ره‌ڕاى كێشه‌كانى قه‌یرانى دارایى و كۆرۆنا، به‌ڵام به‌ڵێنده‌ره‌كه به‌رده‌وام بووه له كاركردن.
عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند؛ رێگەى كه‌لار بۆ كفرى یه‌كێكه له رێگە سه‌ره‌كییه‌كانى ناوچه‌كه و گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان و به‌ستنه‌وه‌ى گه‌رمیان به شاره‌كانى عێراقه‌وه.
وتیشى: “له ئێستادا 78 له سه‌دى پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه له قۆناغى كۆتاییداین ئه‌ویش قیرتاوكردنیهتى، به‌ڵام له مانگى ئازاره‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كه خه‌رجنه‌كراوه کە ئه‌وە بووه‌ته گرفت، چونكه كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو چیتر ناتوانێ به‌رده‌وام ببێت”.
عه‌دنان خه‌لیل راشیگه‌یاند، به‌ڵێنده‌ره‌كه بڕى هه‌شت ملیار پێشنینهى لاى حكومه‌ته، هاوكات هه‌شت ملیارى تر‌ى پێویسته بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه، به‌ڵام له پێناو ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه كۆمپانیاكه به‌وه ڕازییە حكومه‌ت نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى پێبدات و پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كات.
بەڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار هاوكات پێشنیارى كردووه حكومه‌ت پارچه زه‌وى یان نه‌وت یا هه‌ر شتێكى دیكه‌ى پێبدات تا بتوانێت بیكاته سه‌رچاوه‌ى ماددى، ئاماده‌یه له برى پێشینهكهى وه‌ری بگرێت و كاره‌كانى پڕۆژه‌كه ڕانه‌گرێت ئه‌مه‌ش به ئامانجى ته‌واوكردنى جووتسایده‌كه كه بۆ گه‌رمیان زۆر گرنگه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داونه‌ته‌وه چى له ڕووى سهرفكردنى پێشینه یان ئه‌و پێشنیاره‌ى كۆمپانیا كردویه‌تى.
هه‌ر لەگه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا رێگەى ژماره‌یه‌ك گوندى گه‌رمیان له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه چه‌وڕێژ كراوه وه‌كو ئاسانكارى بۆ هاتووچۆكردنیان كه كۆى ئه‌و ئیشه‌ش بریتى بووه له 28 كیلۆمه‌تر.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



