“دەبێت هەموو کەسێک تووشی کۆرۆنا بێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت”

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا دەڵێت: “بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی لە ناوچەیەک بە تەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت دەبێت هەموو هاووڵاتییەک تووشی کۆرۆنا بێت و دۆخەکە تێپەڕێندرێت”.
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا به SNNی راگه‌یاند: “له سنوورى گه‌رمیان بارودۆخى تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و كۆنترۆڵبوون ده‌چێت به شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى تووشبووان زۆر كه‌مبووەتەوە و له ئێستادا 27 تووشبوو هه‌یه كه 18 هاووڵاتیان خه‌ڵكى كه‌لاره، شه‌ش كه‌سییان دانیشتووى كفرین و چوار تووشبووى دیكه خه‌ڵكى خانه‌قینن”.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هه‌ڵگورد حه‌مید باسى له‌وه‌كرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ریژهیهكى زۆر له هاووڵاتییان تووشى كۆرۆنا بوون، ئه‌مه وایكرد سیسته‌مى به‌رگرى دروست ببێت، له راستیدا ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتییان تووشى كۆرۆنا ببن بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ بكرێت”.
وتیشى: بارودۆخى تووشبووه‌كان زۆر باشن و هیچ حاڵه‌تێكى ناجێگیریان نییه. هاوكات نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له ڕووى ئامێر‌و ده‌رمان و پێداویستییه‌كانه‌وه بێ كه‌موكورتییه، به‌ڵام هه‌ندێك پزیشك چه‌ند ده‌رمانێكى پێ باشه بۆ تووشبووه‌كان زۆرجار به‌شێك له‌و ده‌رمانانه له نه‌خۆشخانه نییه، به‌ڵام ده‌رمانه‌كانى دیكه ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ كۆرۆنا به‌كاردێت به‌رده‌سته.
له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌سێ هه‌زار هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بووه و 95 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه. به وته‌ى لایه‌نى پزیشكى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵك تووشبووه كۆرۆنا له ناوچه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه.
له چه‌ند مانگى رابردوودا له سنوورى گه‌رمیان رێژه‌ى تووشبوون له یه‌ك كاتدا بۆ نزیكه‌ى 200 هاووڵاتى به‌رزبووه‌وه به شێوه‌یه‌ك له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا رێگا نه‌ما بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆش و هه‌روه‌ها گرفتى نه‌بوونى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد و ده‌رمان و كه‌مى پزیشك و كارمه‌ند نیگه‌رانى زۆرى لێكهوتهوه.
به پێى ئاماره‌كان كه SNN له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه وه‌ریگرتووه، تاوه‌كو ئێستا له سنوورى گه‌رمیان 14 هه‌زار و 779 پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامدراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش سێ هه‌زار و 99 كه‌سیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بوون.
هاوکات به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه 95 هاووڵاتى دانیشتووى سنووره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌زار و 585 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



