
پڕۆژەیەکی نەوتیی
SNN
ئەمڕۆ وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، نرخی نەوت ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبیت لە بەرزی و نزمی بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 65 دۆلار.
ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی روسیا ئەمڕۆ لە میانی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: “پێشبینی دەکەین نرخی بەرمیلێک نەوت لە ساڵی داهاتوو لە نێوان 50 بۆ 55 دۆلاربێت، ئەگەرچی بۆ ماوەیەکی کاتی دەگاتە 65 دۆلار.
وتیشی: خواستی جیهان لەسەر نەوت لە نێوان نۆ بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دەمێنێتەوە، ئەو کەمبوونەوەی خواستەش بە وردی لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە چاودێری دەکرێت.
راشیگەیاند: بەراورد بە مانگی نیسانی رابردوو، لە ئێستادا بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی بازاڕی نەوتەوە هەیە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە وڵاتی چین بڵاوبووەوە و دواتریش گەیشتە سەدان وڵاتی جیهان، بە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت کە بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



