یارییەکی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی کۆرۆناوە ئەنجام نادرێت

خولی نەتەوەکانی ئەوروپا
SNN Sport
یاری چیک و سکۆتلەندا کە بڕیاربوو لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام نادرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی چیکی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی سکۆتلەندا رۆژی دووشەممە ی داهاتوو یاریەکەی نێوانمان ئەنجام نادرێت، ئەمەش بەهۆئ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی چیک شەوی رابردوو توانی 3-1 لە سلۆڤاکیا بباتەوەو هەردوو یاریزانی یانەی وێستهام، تۆماس سۆچیک و پاتریک چیک ئامادەی یاریەکە نەبوون،ئەمەش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناو لە ئێستادا کەرەنتین کراون.
لە لای خۆیەوە یەکێتیی تۆپی پێی سکۆتلەندی داوای روونکردنەوەی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە،کە تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی لە سەر ئەنجامنەدانی یاریەکەی بەرامبەر بە چیک پێنەگەیشتووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



