پاش رفاندنی بۆ ماوەی 3 رۆژ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مارسیدس لە عێراق ئازاد کرا

لۆگۆ و وینەی مارسیدس و بەرێوەبەرە رفێنراوەکە
SNN
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “بەڕێوەبەری لقی عێراقی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە عێراق پاش رفاندنی بۆ ماوەی 3 رۆژ، توانرا ئازاد بکرێت”.
لە بەیاننامەیەکی دەزگا ئاسایشییەکەدا هاتووە “پاش کۆکردنەوەی زانیاری بە بوونی رفێنراوێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکی قاهیرەی شاری بەغدا، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە”.
بەپێی بەیاننامەکە، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکە، دەرکەوت کەسە رفێنراوەکە رەگەزنامەی ئوردونیی هەیە و بەڕێوەبەری لقی عێراقی کۆمپانیای مارسیدسە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل.
لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەش، دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە چەکێکدا و مۆبایل و پێویستیی دیکەش کە هی رفێنەرەکان بووە، دەستی بەسەردا گیراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



