گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 5/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (5/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میسی دەمێنێتەوەو قەیرانی تر دێت.
- وەرزی داهاتوو ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەردەوام دەبێت،ئەمەش پاش چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی گۆڵی جیهانی.
- میسی:” دەمویست یانەکە جێبهێڵم، بەڵام هەرگیز نەمویست بچمە دادگاوە لەگەڵ بەرشەلۆنە”.
- میسی رەخنە لە یانەکە دەگرێت و رایدەگەیەنێت هیچ پرۆژەیەکیان نییە.
- براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و سیبایۆس بۆ ئارسناڵ.

ئاس:
- میسی دەمێنێتەوە.
- میسی بێدەنگی شکاندو لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە داوا لە سەرۆکی یانەکە بارتۆمیۆ دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵێت.
- تەنیا 4 یاریزان ماوە بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵن، گرنگترینیان بەیڵ، ماریانۆ دیاز، مایۆراڵ و ریگیلۆنە.
- براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و جەیمس بۆ ئێڤەرتۆن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی:” دەمێنمەوە و هەموو شتێک بە یانەکە دەدەم”.
- میسی بێدەنگی دەشکێنێت و مانەوەی لە وەرزەکانی 2020-2021 رادەگەیەنێت.
- میسی دووپاتی دەکاتەوە کە وای بینیوە کاتی لە یانەکە کۆتایی هاتووە، بۆیە دەیویست بەرشەلۆنە جێبهێڵێت،لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەویست بەرامبەری بچێتە دادگاوە.

سپۆرت:
- دەمێنێتەوە.
- میسی:”هەرگیز ناچمە دادگاوە بەرامبەر بە یانەی ژیانم، لەبەر ئەم هۆکارە لە بەرشەلۆنە مامەوە”.
- “سەرۆک بەڵێنی ئەوەی پێدام لە کۆتایی وەرز رێگەی رۆشتنم پێبدات، بەڵام ئەو بەڵێنەکەی نەبردە سەر”.
- “یانەکە ماوەیەکی زۆرە هیچ پرۆژەیەکی نیە”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



