“زۆرینه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌نێوان دوو عه‌شیره‌ته‌كه‌ى ڕاپه‌ڕین دروستبوو چاره‌سه‌ر بووه”

گرژى نێوان عه‌شیره‌تى جاف و خۆشناوه‌تى له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی کێشەی موڵکداری و لەسەر ژمارەیەک دوکان لە دەربەندی ڕانیە، سێ رۆژ پێش ئێستا کێشە و گرژی کەوته نێوان هەردوو عەشیرەتی جاف و خۆشناو له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین، له ئێستادا به‌شێك له كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كێشه‌كه ده‌ستیكه‌وتوون، “کێشەکە لەسەر کێشەی موڵکداری ریزە دووکانێکە لە دەربەدی ڕانیە، کێشە و گرفتی لە نێوان عەشیرەتەکانی جاف و خۆشناو دروستکردووه، به‌و هۆیه‌وه ماوەی سێ رۆژه ئەو دوو عەشیرەتە بە چەکەوە بەرامبەر یەکتری وەستاون”.
هه‌ر بەپێى زانیارییه‌كان، “بە نێوەندگیری کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی ئیدارەی ڕاپەڕین دوێنێ هەینی کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو عەشیرەت کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکە چارەسەر کراوە و هەوڵی جددیش هەیە کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه تێیدا هاووڵاتییان به چه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌وترێت “ئه‌ندامانى ئه‌و دوو عه‌شیره‌ته‌ن له‌دژى یه‌كترى وه‌ستاونه‌ته‌وه”، محه‌مه‌د مسته‌فا په‌یامنێرى SNN ده‌ڵێت: “لە ئێستادا دۆخی دەربەندی ڕانیە ئارامە و هیچ کەسێک لە چەکدارانی ئەوو دوو عەشیرەتە لە دەربەندی ڕانیە بوونیان نەماوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



