
لویس سوارێز
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ شوێنی لویس سوارێز نزیکبووەتەوە، کە لە ئێستادا ئەم هێرشبەرە ئۆرۆگواییە ساتەکانی کۆتایی خۆی لە یانەی بەرشەلۆنە بە سەردەبات و پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی ممفیس دیپای هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیۆن، ئەو یانەیە دەیەوێت هێڵی پێشەوەی بەم یاریزانە بەهێزتر بکات، ئەمەش پاش ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە گلۆپی سەوزی بۆ رۆشتنی سوارێز هەڵکرد.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، نرخی گواستنەوەی دیپای 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت،ئەم یاریزانە لە سەر داوای رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێ دەگوازرێتەوە، چونکە دیپای دەتوانێت لە هەر لایەکی هێڵی پێشەوە کە راهێنەر دەیەوێت یاری بکات.
ممفیس دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵە،لە یانەی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکات.
لە چەند رۆژی رابردوو لویس سوارێز لە لایەن رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێی یانەکەوە تەلەفۆنی بۆکراوەو داوای رۆشتنی لە بەرشەلۆنە لێکرد.

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش



