عه‌دنان ده‌رجال به مه‌به‌ستی به ئاگابوون له ته‌ندروستی نازم شاكر سه‌ردانی هه‌ولێری کرد

عەدنان دەرجال
حسێن کەرکوکی- SNN Sport
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ 5/9/2020 عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردوو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی کۆبووەوە.
عه‌دنان ده‌رجال له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته روو وتی:” مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ بە ئاگابوونە له ته‌ندروستی نازم شاكر راهێنه‌ری یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌ردەگرێت پاش تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرنا”.
هه‌روه‌ها عه‌دنان ده‌رجال سوپاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری هه‌ولێری كرد بۆ بهیاخدان به ته‌ندروستی نازم شاكر.
جێی ئاماژه پێكردنه نازم شاكر له سه‌ر ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزشی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوتی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت گوازرایه‌وه بە مەبەستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
له لایه‌كی تره‌وه عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تەکەی ته‌نیا 300 دیناری عێراقی تێدا بوو كاتێک وه‌ریگرت.
ده‌رجال له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پێشووی بۆ پارێزگای ئه‌نبار دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری یه‌رمووك بۆ تۆێژینه‌وه و پلانی ستراتیجی ئەنجامدا وتی:” له سایه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، پرسیار ئه‌وه بوو چۆن كار بكه‌ین ، وه‌زاره‌تم وه‌رگرتن بینیم ته‌نیا 300 دیناری عێراقی تێدایه ، چی بكه‌م ، كار به‌جێبهێڵم ، وه‌ڵامه‌كه‌ش نه‌خێر بوو”.
هه‌روه‌ها وتی:” ده‌ستمان به‌كار كرد شه‌و و رۆژ و تا به‌ره‌به‌یان كارمان ده‌كرد و كۆبوونه‌وه‌كانمان تا كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام ده‌بوو “.
جێی باسه عه‌دنان ده‌رجال له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ئه‌حمه‌د ریاز وەزیری وەرزش و لاوانی پێشووی عێراق وه‌رگرت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



