
مەلا ئاینییەکە
SNN
عەلی رەزا زادە جویباری گەورە پیاوی ئاینی ئێران وازی لە دینەکەی خۆی هێنا و مێزەر و عەباکەشی فڕێدا، وەکخۆی دەڵێت “بەهۆی رژانی خوێنی ئەو گەنجانەوە ئەو کارەی کردووە کە لەسەر دەستی ولایەتی فەقی بەهەدەر دەچن”.
ئەو مەلا ئاینییە کە بە رەخنە گرتن لە سەرانی شیعە ناسراوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتوێتی: “دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ خاتری مانەوەی خۆیان دەستکاریی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام دەکەن و مەزهەبی شیعەیان خستۆتە خزمەتی خۆیان”.
دەشڵێت: “نانیان لە خەڵک دزی لەژێر ناوی دژایەتیکردنی کوفر-دا، بۆیە ئایین پیس بووە لەسەر دەستی مەلاکان کە خۆیان بە سیاسیی هەژمار کردووە”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەو مەلایە دەڵێت: “مێزەرەکەم فڕێدەدەم و مێزەری شەرەف و نیشتمانپەروەریی لەسەر دەکەم و ناچمە ژێر باری دەسەڵاتدارانەوە”.
جێی ئاماژەیە عەینوڵا رەزا زادە پێشتر چەندینجار زیندانیی کراوە و بە تۆمەتی سوکایەتیی بە دەسەڵات ساڵی 1990ش بەهۆی دژایەتیکردنی دانانی عەلی خامنەیی وەک مورشیدی باڵا بۆ ماوەیەکی زۆر بەند کرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



