چێشتخانەیەکی چینی بۆ فرۆشتنی خواردنەکانی پشت بە یاریزانانی لەشجوانی دەبەستێت

پۆستەری دیلیڤەرییەکە
SNN
خاوەنی چێشتخانەیەکی خزمەتگوزاریی سوشی لە یابان بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی پشت بە یاریزانانی لەشجوان دەبەستێت بۆ پڕ کردنەوەی ئەو زیانەی بەهۆی کۆرناوە بە پیشەکەی کەوتووە.
چێشتخانەکە ژمارەیەک یاریزانی لەشجوانی کردۆتە کارمەندی خۆی تا بەشێوەی دیلیڤەریی خواردن بگەیەننە هاوبەشەکانی خۆی و ناویشی لە پرۆسەکە ناوە (دیلیڤەری لەشجوانەکان).
ماسانوری سوجيورا خاوەنی چێشتخانەکە کە کەوتۆتە ناوەڕاستی شاری تۆکیۆوە، دەڵێت: “خزمەتێکمان بەو یاریزانانە پێشکەشکردووە کە زۆرینەیان بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون و لای خۆمان هەلی کارمان بۆ دۆزیونەتەوە”.
سوجیورا یەک مەرجی داناوە بۆ ئەوانەی بە ماسولکە و بازووی خۆیان دیلیڤەری دەگەیەنن، کە ئەویش ئەوەیە کاتێک خواردنەکەیان گەیاند، سەروو 66 دۆلاریان دەستبکەوێت.
ئەم بیرۆکەیەی خاوەن چێشتخانەکە سوودی زۆری هەبووە و ئێستا رۆژانە زیاتر لە 10 دیلیڤەریی داوا دەکرێت لەلایەن خەڵکەوە بەمەرجێک ئەو لەشجوانانە بیگەیەنن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



