
فەرمانگەی تەندروستی هەڵەبجە فۆتۆ |
SNN
دوای ئەوەی پزیشکانی نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە هۆشدارییاندا لە دەستلەکارکێشانەوەیان، ئەمڕۆ 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی هەڵەبجە تەرخانکرا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە تایبەت دەکرێت بە کڕینی ئامێر و پێداویستی تەندروستی، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: لە ئێستادا دۆخی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئاستێكی بەرزدایە و ڕۆژانە زیاد لە %50 ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كە رادەگەیەندرێن تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەردەخەن، هاوكات پێداویستی پزیشكی و تاقیگەی بەرەو تەواوبوون دەچێت و تەنها بەشی 300 پشكنین پێداویستیمان لەبەردەستدا، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێیان ڕاگەیاندین كە كۆگای دەرمانی هەڵەبجش بەرەو خاڵی بوون دەچێت.
ناوبراو هۆشداریدابوو: “ئەگەر حكومەت بەجدی نەیەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە ناچارین دەستلەكار بكێشینەوە و نەخۆشخانەی كۆرۆنا دابخەین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



