
تانکی تورکیا
SNN
لە کاتێکدا کە گرژی لە نێوان تورکیا و یۆنان دروستبووە، تورکیا تانکەکانی لە سنووری سوریاوە بۆ شارێکی هاوسنووری یۆنان گواستووەتەوە.
رۆژنامەی هەبەرلار-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، کاروانێکی تانکی تورکیا لە شاری هاتای کە نزیکە لە سنووری سوریاوە گواستووەتەوە بۆ پارێزگای ئەدەرنەی هاوسنووری یۆنان.
رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، 40 تانکی تورکیا دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای ئەدەرنە لە شاری ئەسکەندەرون جێگیردەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان بە سەردانێک لە نیویۆرک-ە تا گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان تاوتوێ بکات.
وتەبێژی حکومەتی یۆنان لەبارەی ئەو سەردانەوە رایگەیاندووە: “وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆی بەرژەوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات و سەرنجی لەسەر پرسی قوبرسە و رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوبارەیەوە باسدەکەن”.
هاوکات سوپای یۆنانیش خراونەتە باری ئامادەباشییەوە.
گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەوەوە سەریهەڵداوە، ئەنقەرە بێ گوێدانە ناڕەزاییەکان بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاست کە بە مافی خۆی دەزانێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



