کشتوکاڵی هەرێم: ناتوانرێت قەرەبووی سوتانی شاخی گۆیژە بکرێتەوە

گۆیژە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات: لە شاخی گۆیژە نزیکەی 300 دۆنم زەوی سوتاوە، ئەوەی لە شاخی گۆیژە ڕوویدا كارەساتێك بوو قەرەبووكردنەوەی مەحاڵە.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی راگەیاند: سوتانی دارستانی شاخی گۆیژە بە مانای سوتاندنی دیارترین و جوانترین شوێنی دیاری سلێمانی دێت، لە ئەنجامی كەمتەرخەمی و نەبوونی هیچ تیمێكی تایبەت بە پاراستنی دارستانەكان ئەو ئاگرە كەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەی دارستانی شاخی گۆیژە لە ساڵانی 1940 بەدواوە كاری تێدا دەكرێت داری وای تێدا سوتاوە تەمەنی زیاد لە 60 ساڵ دەبێت، لە رابردوودا زیاد لە 500 كەس چاودێری و سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژە ستراتیژیەیان دەكرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕووبەرە زۆرە كە بەهەزاران دۆنم دەبێت تەنها حەوت كەسی بۆ داناوە بۆ سەر پەرشتی و چاودێریكردنی كە ئەمە ژمارەیەكی زۆر كەمە و هیچیان پێناكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاور ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی وەزیری كشتوكاڵ لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ خەمڵاندنی زیانەكان و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیشدا دەركەوتووە كە نزیكەی 300 دۆنم لەو دارستانە سوتاوە، ئێمە هەموو هەوڵێكمان دەدەین بۆ دووبارە سەوزكردەوەی شاخی گۆیژە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



