
گەیشتنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا
SNN
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سەردانەکەی سبەینێی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە بۆ ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پێشووتر و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی یاسای بوودجەی 2021ی عێراق.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگهیاند: ”بڕیارە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پێشووتر و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی یاسای بوودجەی 2021ی عێراق”.
بەپێی زانیارییەکانی SNN ئامانجی سەردانی شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی نەوت و بوودجە، شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوه سەردانەکە بۆ ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دواخراوه.
پێشتر راگەیهنرابوو کە بڕیارە سبەی یەکشەممە، شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم قوباد تاڵەبانی و ئەندامیەتیی ھەریەک لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا بکەن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



