تورکیا سەدان منداڵی سوری بۆ شەڕکردن ناردووەتە لیبیا

چەکدارانی سوری
SNN
ڕوانگەى سوريى بۆ مافەكانى مرۆڤ ئاشكرايكرد، توركيا نزيكەى 350 منداڵى خوار تەمەن 18 ساڵی لە سورياوە ناردووەتە ليبيا بۆ شەڕکردن لە ڕيزەكانى ميليشيا توندڕەوەكان و تا ئێستاش 34 منداڵیان کوژراون.
ڕامى عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرى ڕوانگەى سوريى بۆ مافەكانى مرۆڤ بە سایتی”سكاى نيوز”ى وتووە، توركيا 350 منداڵى لە سورياوە ناردووەتە ليبيا، ئەوەش بۆ شەڕكردن لە ڕيزەكانى گروپە توندڕەوەكان، 34 يان لەكاتى شەڕەكاندا كوژراون و تەرمەكانيان و تەرمى 500 كەسى تر لە ڕێگەى توركياوە گەڕێنراوەتە سوريا كە ئەوانيش هەر لە ليبيا كوژراون.
ئاماژەى بەوەشداوە، “حکومەتی تورکیا دەستی لە گواستنەوەى 19 هەزار ئەندامى گروپە چەكداريە سورييەكان بۆ ليبيا هەیە، هەروەها 10 هەزار توندڕەوى ترى لە ڕەگەزنامە جياوازەكان ناردووە”.
پێشتريش بەڕێوەبەرى ڕوانگەى سوريى بۆ مافەكانى مرۆڤ باسى لەوەكردبوو، گروپێكى نوێى ميليشياكان لە ئێستادا لە سەربازگەيەكى ڕاهێنانن لە توركيا و چاوەڕێى هەڵكردنى گڵۆپى سەوزن بۆ ئەوەى بگوازرێنەوە بۆ ليبيا، ئەگەر ئاگربەست و هەوڵەكانى هێوركردنەوەى بارودۆخەكە شكستيانهێنا.
بەپێى ڕاپۆرتێك كە سەركردايەتیى ناوەندیى ئەمريكا لە ئەفريقا “ئافريكۆم” بڵاويكردووەتەوە، تەنها لە مانگەكانى چوار تا شەشى ئەمساڵ توركيا زياتر لە پێنج هەزار چەکداری سوريى بۆ ليبيا ناردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



