وێنه:پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكوور كۆتایی هات و پێنج یانەی کوردی سه‌ركه‌وتن

پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رمێزی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكوور
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دواجار كێبڕكێكانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی باكووری یانه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی عێراق لە شاری سلێمانی كۆتایی هات و پێنج یانه‌ی كوردستانیش سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه.
له‌هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هەردە رەئوف سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی یه‌كێتیه‌كه، دوای 3 رۆژ لە ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به به‌شداری 10 یانه كۆتایی هات و هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی ، ئه‌كاد و نه‌وتی باكوور سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی.
ره‌عد خه‌لیل ئه‌ندامی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق رایگه‌یاند:” پاش ره‌زامه‌ندی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به گشتی، یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به‌هاوكاری لقی سلێمانی هه‌ستاین به‌ئه‌نجامدانی خولی یانه نایابه‌كان عێراق”.
وتیشی:” پشت به‌خوا ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌ستپێكێكی خێردار ده‌بێت پاش 7 مانگ له راوه‌ستانی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه ئه‌نجامدرا له شاری سلێمانی”.
به‌هۆی راگرتنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه له حه‌وت مانگی رابردوو كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر یاریزانان و پلانه‌كانی راهێنه‌ریش دروست كردووه، به‌ڵام گه‌شبینن به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و داواش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش چالاكییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به‌شدار سه‌ربه‌ست راهێنه‌ری تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی باری ده‌روونی یاریزانانه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر یاریزانان دروست كردووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانیان كه ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوییان بۆ ئه‌م خوله نه‌بووه، چونكه نه‌یانده‌زانی كه‌ی خوله‌كه ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری حه‌وت مانگی رابردووش له‌سه‌ر پلانه‌كانی راهێنه‌ر هه‌بوو به‌جۆرێك له هۆڵه‌كه‌دا هه‌مووی بێزاری پێوه دیاربووه”.
سه‌یوان جه‌مال یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:” به‌داخه‌وه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و راگرتنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه یاریزانان نه‌یانتوانی وه‌ك ساڵانی رابردوو ئاست و توانای راسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان بده‌ن به گشتیش ئاستی یاریزانان دابه‌زیبوو، به‌ڵام به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه تاراده‌یه‌ك بۆ یاریزانان گرنگ بوو، چونكه ده‌توانن بۆ قۆناغی داهاتوو ئاستی خۆیان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن”.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه كێبڕكێكانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه به به‌شداری 10یانه‌ی عێراق له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و پاڵه‌وانی خولی ئه‌مساڵیش به‌شداری پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات له وڵاتی لوبنان.

More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



