
SNN
وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا، مێژووی کوردی بۆ وانەی مێژوو لە دوایین قۆناغی ئاماده‌یی زیادکرد و تیایدا باسی نەتەوەی کورد و خەباتی پێشمەرگە و یەپەگە کراوە.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردووەتەوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، دوو لاپەڕەی کتێبی مێژووی دوایین قۆناغی ئامادەیی تایبەتکراوە بە مێژووی کورد و خەباتی پێشمەرگە و یەپەگە و پەیەدە و پێشتر ئەو بابەتە لە نێو پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا نەبووە و ئەمە یەکەمجارە کە بۆی زیاددەکرێت.
له‌نێو کتێبەکەدا به‌شێك به‌ناوی “كورده‌كان: ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تیان نییه” هاتووه و باس لەوەکراوە: “كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له جیهاندا كه ده‌وڵه‌تی نییه”.
له کتێبەکەدا زانیاریی له‌باره‌ی رابردووی خەباتی پەیەدە و پێشمه‌رگه هەیە، هاوکات، وێنه‌ی شەڕڤانانی یه‌په‌گه به جلی تایبه‌تی خۆیان و چه‌كه‌وه له په‌رتووكه‌كه‌دا هەیە.
کتێبەکە له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی بێلین چاپكراوه و سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی فه‌ڕه‌نسا نایخوێنن به‌ڵام مامۆستایانی مێژوو ده‌توانن بیده‌نه قوتابیان و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستی خوێندن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



