
گاریس بەیڵ
SNN Sport
کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رۆیشتنی گاریس بەیڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی ئاڵۆز بووەو یانەکەی ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، بەیڵ ئامادە نیە دەست لە یەک یۆرۆی گرێبەستەکەی هەڵبگرێت،هەروەها ئەو یاریزانە هیچ گرنگی بە ئەوە نادات ئەگەر تەواوی ساڵەکە بە بێ یاریکردن بە سەر ببات و لەسەر کورسی یەدەگ بێت.
بەیڵ تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە، لە نوێترین لێدوانیدا یانەی ریاڵ مەدریدی تۆمەتبارکرد کە لە وەرزی رابردوو رێگەی نەداوە مەدرید جێبهێڵێت و ئۆفەری 100 ملیۆن یۆرۆیی بۆ هاتووە.
ئەم ئەستێرە وێڵزییە زیدان وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکات، چەند جارێک یانەکەی هەوڵیدا بیفرۆشێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



