وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه: هه‌موو ههوڵێكدهدهین كاركردن له رێگەى سلێمانى – گه‌رمیان به‌رده‌وامبێت

وێنەی پرۆژەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و سهرفنهكردنى پێشینه‌ى كۆپانیاى جێبه‌جێكار، ماوه‌ى حه‌وت مانگه كاركردن له پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار – سلێمانى خاوبووه‌ته‌وه و وه‌ستاوه، له سه‌ردانێكدا ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون رایگه‌یاند “هه‌موو هه‌وڵێكده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه ده‌ست به‌كاره‌كانى بكاته‌وه”.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئه‌مڕۆ له سه‌ردانێكدا بۆ سنوورى گه‌رمیان پڕۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى به‌سه‌ركرده‌وه كه بۆ جارى چواره‌مه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاركردن تێیدا وه‌ستاوه.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگەیاند “ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا هاتووە كه‌موكورتییه‌كانى پڕۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ سلێمانى له نزیكه‌وه ببینێ”.
وتیشی: “كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ده‌ڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو هەوڵێكدەدەین بۆ دابینکردنی پێشینه بۆ پرۆژەکە بۆ ئەوەی کارکردن تێیدا ڕانەوەستێتەوە”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وتیشى: “کارکردن لەپرۆژەکەدا بەهۆی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆناوە خاوبووەتەوە و ئێمه به خه‌ڵكى گه‌رمیان ده‌ڵێین کارکردن تێیدا بەردەوامدەبێت”.
خراپیى رێگەوبانى گه‌رمیان و به تایبه‌تى كه‌لار بۆ سلێمانى به شێوه‌یه‌كه پێشتر چه‌ندینجار ناڕه‌زایى و گله‌یى هاووڵاتییانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا به شێك له چالاكوانان كه‌مپینێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ته‌واوكردنى جوتساید كردنى ئه‌و رێگەیه كه به‌هۆى زۆریى رووداوه‌كانى هاتووچۆوە، به رێگەى مه‌رگ ناو ده‌برێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



