پارێزگاى سلێمانى به مه‌رج رێگە بە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی سلێمانى ده‌دات

کچە یاریزانێکی گۆڕەپان و مەیدانی سیرونی نوێ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
هه‌رچه‌نده له ئێستادا زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كانى ژیان چوونه‌ته‌وه سه‌ر بارى ئاسایی خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا بوارى وه‌رزش یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ى نه‌داوه ده‌ست به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بكرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له دوایین لێدوانی‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه وه‌رزشكاران ده‌توانن ده‌ست بكه‌نه‌وه به مه‌شقه‌كانیان ، به‌ڵام به مه‌رجى جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و تێكه‌ڵاو نه‌بوونى یاریزانان و دەبێت به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:” به پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستی پێان داوین، هه‌روه‌ها دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، لیژنه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى بۆ رووبهڕوەبوونهوهى كۆرۆنا كردوومانه ، زۆرێك له سێكته‌ره‌كانى ژیانمان له ژێر رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان گەڕاندووەتەوە، بۆیه بڕیارماندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بدەین”.
وتیشی:” ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ یانه‌كان و وه‌رزشكاران به‌پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت كه خۆپارێزی بكه‌ن و كه‌مترین تێكه‌ڵاوبوون رووبدات، به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتیى تێنسی سه‌رمێزی یانه نایابه‌كانى عێراقیش له‌شارى سلێمانى به پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان سه‌ركه‌وتنێکی تر بوو بۆ شارى سلێمانى”.
پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه و وه‌رزشكاران گرنگه دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان تێكه‌ڵاو نه‌بوون و دروستبوونى قه‌ره‌باڵه‌غییه له نێوان یاریزانان و هانده‌ران دروست نه‌بێت وههوڵیش بده‌ن له یاریگا كراوه‌كان مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن،ئه‌توانم بڵێم هیچ شتێك وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بوارێك بێت تا ئێستا نه‌گه‌ڕابێته‌وه سه‌ر ئیشكردنى له‌مه‌ودوا به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان دەگەڕێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



