
دراوى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، کێشەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە و لەم رۆژانەدا مووچە وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: کێشەی مووچەی مانگەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشت-ی بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆککۆمارەوە چارەسەرکراوە و لەم رۆژانەدا ئەفسەر و کارمەندەکانیان مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە، “لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان شاندێکی ڕاسپاردووه کە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، کە بەهۆی گۆڕانکاریەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرەکان کێشە کەوتبووە مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بەڕەگەزنامەی گشتی.”
ئەوەش هاتووە، “هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ مووچە و سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا مووچە دابەش دەکرێت.”
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکدا، کێشە کەوتبووە دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکومەتی عێراقە کێشەی دابەشکردنی مووچەیان هەبوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



